English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوا لە عێراق دەکات بکوژانی قاسم سولەیمانی سزا بدات
بینای وەزارەتی دادی عراق
2021-10-20 [07:53 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران داوا لە وەزیری دادی عێراق دەکات، هەرچی زووە بکوژانی قاسم سولەیمانی ئاشکرا بکات و دادگاییان بکات.

کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و بەرپرسی دەستەی مافەکانی مرۆڤی ئێران داوای لە عەبدولستار محەممەد وەزیری دادی عێراق کردووە، هەرچی زووتر تاوانبارانی کەیسی کوشتنی قاسم سولەیمانی ئاشکرا بکات و دەستگیر و دادگاییان بکات.

غەریب ئابادی لە توییتێکدا بڵاویکردوتەوە، کاتی سەردانی وەزیری دادی عێراق بۆ تاران، دەربارە‌ی پرسی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقیش گفتوگۆیان کردووە. ئێران دەڵێت موجاهیدین رێکخراوێکی سیاسیی و چەکداری دژ بە ئێرانە و بنکە و بارەگایان لە عێراق هەیە و بڕیارە بەم نزیکانە تاران پرۆژەی خۆی سەبارەت بە چارەنووسی ئەم رێکخراوە بە حکوومەتی عێراق رابگەیەنێت.

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad