English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەربووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان ده‌رکران
2021-10-21 [01:41 AM]

ZNA_ هەولێر


بە فەرمانێكی دکتور ئومێد سەباح عوسمان سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەربووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان ده‌رکران.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دواى ئەوه‌ی به‌هۆی کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و کاریگەریی لە سەر بەرەوپێشچوونى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان هەبوو و زۆریان لە کار وەستان، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران گشتاندنێکى دەرکرد.

راشیگه‌یاند، لەو گشتاندنەى کە بۆ گشت وەزارەت و لایەنە نه‌به‌ستراوه‌كان بە وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە، لە پێناو بەردەوامى گەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەره‌بووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان درا، كه‌ بەم شێوەیەى خوارەوەیه‌:

بڕیارى یەکەم: قەرەبووکردنەوەى ماوەى کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆ بە هەژمارکردنى بەهێزى زاڵ (القوة القاهرة) بۆ ئەو پڕۆژانەى کە پابەندنەبوونى جێبەجێکردنیان کەوتووەتە ئەو ماوەیە.

بڕیارى دووەم: پێدانى دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنى خاڵى (یەکەم)ـى سەرەوە بە وەزارەتەکان و لایەنەکانى نەبەستراو بە وەزارەت، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad