English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی ئێران: تاوەکو چەند ساڵی دیکە دەبینە هاوردەکاری نەوت و گاز
2021-11-03 [05:16 AM]

ZNA:هەولێر


جەواد ئەوجی، وەزیری نەوت و گازی ئێران هۆشداری داوە ئەگەر بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گازی ئەو وڵاتە 160 ملیار دۆلار وەبەرهێنان نەکرێت، ئەوا لە چەند ساڵی داهاتوو ناچاردەبن ببنە هاوردەکاری نەوت و گاز.
 
ئەو بڕەی کە وەزیری نەوتی ئێران باسی لێوەکردووە دوو هێندەی داهاتی نەوتی ئێرانە بەر لەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە دووبارە سەپێندراونەوە دوای ئەوەی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا پاشەکشەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کرد.
 
ئەوجی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ رێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران هەروەها باسی لەوە کردووە لە ساڵانی رابردوودا وەبەرهێنانی گونجاو و پێویست لە کەرتی نەوتی ئێراندا نەکراوە.
 
گەمارۆ نیودەوڵەتییەکانی سەر ئێران بە شێوازێکی بەرفراوان کەرتی نەوتی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و بەهۆی گەمارۆکان کۆمپانیا و ناوەندە داراییەکانی جیهان ناتوانن وەبەرهێنانی گەورە لە کەرتی نەوت و گازی ئێراندا بکەن.
 
لەلایەکی دیکەوە موحسن خوجەستە میهر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئێران، باسی لە ژێرخانی گازی ئێران کردووە و رایگەیاندووە ئەگەر ژێرخانی گازی ئەو وڵاتە نۆژەن نەکرێتەوە تاوەکو چوار ساڵی داهاتوو ئێران دەبێتە هاوردەکاری گاز.





ئەم هەواڵە 1297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad