ZNA- هەولێر
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئیران ڕایگەیاند، دۆخی ئابووریی ئەم وڵاتە بە ڕادەیەک خراپ بووە، تەنانەت وەزیرەکانیش بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیان رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.
حوجەتوڵا عەبدولمەلەکی لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئیران سەبارەت بە دۆخی خراپی ئابووریی کرێکاران گوتی: ئێوە بۆ هەر باسی کرێکاران دەکەن؟، تەنانە خاوەنکارەکان و بەرپرسانی باڵای وڵات و خودی وەزیرەکانیش بۆ دابین کردنی بژێویان تووشی کێشەی گەورە هاتوون.
وەزیری کاری ئێران هۆکاری ئەم دۆخەی گەڕاندەوە بۆ خراپی دۆخی ئابووری و ئەو هەڵاوسانە بەرزەی لە ساڵانی ڕابردووەوە لە ئێران هەیە.
عەبدولمەلەکی بەر لەوەی ببێتە وەزیر رایگەیاندبوو، هەر کەس ئەمریکا بە هۆکاری کێشەکانی ئێران بزانێ لە هەڵەدایە و لە زۆربەی کێشەکانی ئێراندا بەرپرسان تاوانباری سەرەکین.
ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە |