ZNA:هەولێر بەهای پشکەکانی ئەلفابێت، کە بە کۆمپانیای دایکی گووگڵ دادەندرێت، بەرزبووەوه، بۆ یەکەم جار لە مێژوودا وەک یەکەم کۆمپانیا توانی بەربەستی دوو ترلیۆن دۆلار بشکێنێت، هۆکاری سەرەکی بۆ گەشانەوەی خەرجی رێکلامە ئەلیکترۆنییەکان و بوژانەوەی کارە ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە.
بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ئەلفابێت بە رێژەی سەدا 1.2 بەرزبووەوە و بەمەش بۆ بەرزترین ئاستی مێژوویی بەرزبووەوە، کە ماوەی پێنج رۆژی مامەڵەکردنه لەسەر یەک بەهای پشکی ئەو کۆمپانیایە لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت. هەروەها باشترین ئەدای هەبوو لە نێو پشکی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمهریکا، سەدا 70ـی دەستکەوتەکانی لەمساڵدا لە رێگەی رێکلامەکان بووە لە نێو وێبسایتی گووگڵدا.
هاوکات ئەلفابێت یەکەم کۆمپانیاش بوو لە مانگی کانوونی دووەمی 2020 قەبارەی بازاڕییەکەی ئاستی ترلیۆنێک دۆلاری شکاند.
پشکەکانی کۆمپانیای گووگڵ لە ناو پێنج گەورە کۆمپانیا رکابەرەکانی باشتری ئەدای لەمساڵدا هەبووە، مامەڵەکارانی بۆرسە هۆکاری بەرزبوونەوەی پشکی ئەو کۆمپانیایە بۆ هەرزانی نرخی خزمەتگوزاری و خێرایی گەشەکردنی بەراورد بە رکابەرەکانی دەگەڕێننەوە.
ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە |