English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕە دەستبەکاربوو
2021-11-14 [11:37 AM]

ZNA- هەولێر


 

یەک شەممە١٤⁄ ١١⁄ ٢٠٢١  لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی زێندین مولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و مامۆستا فارس جوهر ئاژگەیی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج وعومڕە  و بەرێوەبەری نووسنگەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گۆران محمد و ژمارەیەکی زۆر لە بەرێوەبەری بەشەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مامۆستاحسام الدین یونس حمدأمین وەکوو یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی حەج وعومڕە بەرێوەچوو
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەستخۆشی لە بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕە کرد کە توانیویەتی لەو ماوەیەی کە دەستبەکاربوو کاری زۆر باش کراوە و توانیویەتی گۆرانکاری زۆر بۆ بەرەو پێشچوونی پرۆسەی عومڕە لە هەرێمی کوردستان بکات و هیوایشی خواست لە دوای دەستبەکاربوونی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی بەهەمان گیانەوە درێژە بە کارەکان بدرێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی حاجیان و عومڕەکاران لە هەرێمی کوردستان

هەر لە مەراسیمەکەدا شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕە سوپاسی د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی دیوان و هەموو بەرێوەبەرانی دیکەی وەزارەت کرد کە هەمیشە پاڵپشتیان لە کارەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەیان کردووە و هیوایشی خواست ئەم هاوکاری و هەماهەنگییە بەردوامی هەبێت

لە لایەن خۆشییەوە یاریدەری بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕە دوای دەستبەکاربوونی سوپاسی وەزارەت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە کرد بۆ رێکخستنی ئەو مەراسیمە و هیوای خواست لە ئاست ئەو متمانەیە بیت کە هەموو لایەکەوە پێی دراوە

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad