English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی Venom بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات
2021-11-22 [11:20 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Venom لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Venom: Let There Be Carnageیە و لە 1 تشرینی یەکەم لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 443  ملیۆن و 225 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکادا، توانی 90 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت.

Venom: Let There Be Carnage لە دەرهێنانی ئاندی سیرکیسە و هەریەک لە تۆم هاردی، میشێل ویلیامز، وۆدی هارلسۆن و جینی سلیت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Venom داهاتی لە سینەماکاندا 856 ملیۆن دۆلار بوو کە باس لە کارەکتەری ئیدی برۆک دەکات و تۆم هاردی رۆڵی دەگێڕێت.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad