English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتەکانی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران
2021-11-22 [07:22 AM]

ZNA – هەولێر


چالاکییەکانی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک کۆتاییهات و خەڵاتەکانی دابەشکران.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ لە هۆڵی کۆنگرەکانی زانکۆی دهۆک راگەێندران و فیلمی سینەمایی "سدیق و پلینگ" توانی خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی بباتەوە.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرسەلان ئەمریکی دوو خەڵاتی بەدەستهێنا، ئەویش خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەری پیاو بوو.

چالاکییەکانی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، به نمایشی 94 فیلم لە بەشە جیا جیاکانی فێستیڤاڵدا لە چەندین وڵاتەوە لە بەشی پێشبڕکێیی و دەرەوەی پێشبڕکێیی، لە رۆژانی 15-22 تشرینی دووەمی 2021 لە هۆڵی کۆنگرەکانی زانکۆی دهۆک و سینەمای دهۆک مۆڵ لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad