English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم میوانە رێگری دەکەن لە سپی بوونی قژ
2021-11-24 [06:27 AM]

ZNA— هەولێر


سپی بوونی قژ کێشەیەکە کە هەمووان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن لەگەڵی رووبەڕوو دەبن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەم دیاردەیە لەناو گەنجان و کەسانی کەم تەمەنیشدا دەبیندرێت. بۆ رێگری کردن لەم کێشەیە سیستمی خۆراک و بەتایبەت هەندێک لە میوەکان کاریگەریی ئەرێنیان هەیە. لەدرێژەدا چەند دانە لەم میوانە دەخەینە روو. مۆز: مۆز پڕاوپڕە لە یۆد، ئاسن، ڤیتامینەکانی B2، B (تیامین) و B3 (نیاسین). ئەم ماکانە دەبنە هۆی بەهێزبوونی قژ و فۆلیکۆلەکانی. تێکەڵەکەی مۆز، هەنگوین و ئاوی لیمۆ بۆ گەشەی قژ زۆر بەسوودە و دەتوانن دوو هەفتە کاریگەریی ئەم تێکەڵەیە ببینن. ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر بەهێزکردنی ریشەی قژ و رەنگەکەی هەیە. تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و کەشک بە ماوی ٤٥ خولەک بەر لە حەمام لە قژتان بدەن و پاشان سەرتان بە ئاوی گەرم بشۆن و ئەم پرۆسەیە بە ماوەی ٩٠ رۆژ درێژە بدەن. بلۆبێری: بلۆبێری دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ئەم ڤیتامینە سووڕی خوێن باشتر دەکات. بەهێزبوونی سووڕی خوێن لە ژێر پێستدا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی فۆلیکۆلەکان. ئەو میوانەی ڤیتامین Cـیان تێدایە رۆڵێکی بەرچاویان لە خاوکردنەوەی پرۆسەی سپی بوونی قژدا هەیە. ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و ئەم ڤیتامینەش رۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردنی ئێسک و فۆلیکۆلەکانی قژدا هەیە. کیوی و شلیک: ئەم میوانەش پڕاوپڕن لە ڤیتامین C کە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتێکی بەهێزە و هۆکارە بۆ لەناوچوونی رۆنە زیادەکانی جەستە و ئەمەش رێگری لە سپی بوونی قژ، هەوڵوەرینی قژ و زیانەکانی دیکە دەکات لە رووبەڕووی قژ دەبنەوە.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad