English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق دەکات
2021-11-25 [08:17 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد .
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کۆماری چێک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی کۆماری چێک لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی چێک ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، لە هەموو بوارەکاندا ڕاگەیاند، گوتیشی کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی شاندێکی بازرگانی چێکی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن و دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی  بازرگانی و وەبەرهێنان تاووتوێ بکەن. 
گرنگیی بەردەوامبوونی پشتيوانيكردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلاروس و پۆڵەندا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو .





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad