English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی دڵە کزێ
2021-11-25 [11:01 AM]

هەولێر— ZNA


ڵەکزە هەستێکی یەکجار ناخۆشە و بەداخەوە زۆر کەس ئەم کێشەیەیان هەیە کە ئەگەر هۆکاری ئەم دڵەکزە و ئازارە بزانن لەوانەیە باشتر بتوانن رێگری لەم کێشەیە بکەن. لەدرێژەدا چەندین رێگەچارە بۆ رێگری کردن لە دڵەکزە دەخەینە روو. زۆرخۆری: ژەمە خۆراکە قورسەکان، سکتان زل دەکات و زەخت دەخاتە سەر ئەندامەکانی ناوەوی جەستە و ئەم بابەتە دەتوانێ هۆکار بێت بۆ دڵەکزە. بەپەلە و خێرا نان دەخۆن: ئەو کاتانەی بەخێرایی نان دەخۆین، سیستمی هەرس ناتوانێ بەباشی ئەرکەکانی خۆت ئەنجام بدات و ئەمەش دڵەکزەی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو هەوڵ بدەن واز لەم پەلە و خێراییە بهێنن و پاش هەر تیکەیەک کەوچکەکەتان دانێن و بە باشی خۆراکەکە بجاون. لە رێستۆرانت هەر چەشنە خۆراکێک مەخۆن: سەەرەتا هەوڵ بدەن کەمتر سەردانی رێستۆرانت بکەن و لەماڵەوە نان بخۆن. گۆشتی سپی، گۆشتی قەل، کەباب و پەتاتەی کوڵاو و شتی لەم چەشنە بەشێکن لەو خۆراکانەی بۆتان هەیە لە دەرەوەی ماڵ بیخۆن. لەدوای نانخواردن بەپەلە مەخەون: راکشان بە سکی پڕ لە خۆراکەوە زەختێکی یەکجار زۆر دەخاتە سەر ئەندامەکانی کۆئەندامی هەرس و ئەمەش ئەگەری ریفلاکسی گەدە (حاڵەتێک کە لەودا خۆراکەکان دووبارە دەگەڕێنەوە ناو بۆری خۆراک) بەرز دەکاتەوە. جلی زۆر تەنگ مەپۆشن: جلی زۆر تەنگ زەخت دەخاتە سەر سک و ئەو خۆراکانەی لەناو گەدەدایە و ئەمەش راستەوخۆ دڵەکزە و ریفلاکسی گەدەی لێدەکەوێتەوە.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad