English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان و بن زاید ١٠ رێککەوتننامەیان واژوو کرد
2021-11-25 [10:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە رێوڕەسمێکدا ئەردۆغان و بن زاید ١٠ رێککەوتننامەی تایبەت بە بوارەکانی وزە، ژینگە، دارایی و بازرگانییان واژوو کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید ئال نه‌هیان لە کۆشکی سه‌رۆكایه‌تی کۆمار لە ئەنقەرە، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا و دواتریش شاندەکانی هەردوو وڵات کۆبوونەوە.

لە رێوڕەسمێکدا ئەردۆغان و بن زاید، ١٠ رێککەوتننامەیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژوو کرد.

دیارترینی ئەو رێککەوتننامانەش بریتی بوون لە ئاڵوگۆڕی زانیاری دارایی لەنێوان هەردوو وڵات بۆ رێگرییکردن لە سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

دوو لە رێککەوتننامەکانیش تایبەت بوون بە هەماهنگییەکانی بواری گومرگی نێوان هەردوو وڵات و پێکەوە کارکردنی بانکی ناوەندی تورکیا و بانکی ناوەندی ئیمارات.

 

AA





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad