English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی چیك كرد
2021-11-25 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/11/25 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز پیتەر ستێپانێك، باڵیۆزی تازەی كۆماری چیک لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هەموو پشتگیرییەكی بۆ سەركەوتنی كار و ئەركەكانی بەڕێز باڵیۆزی تازەی چیك لە عیراق دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دێرینەكانی كۆماری چیك لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتیش لە بوارەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و كولتووری و ئەكادیمی و ئەو بوارانەی بۆ هەردوولا گرنگن.

ڕۆڵی باڵیۆزخانەی چیك لە بەغدا و كونسولخانەیان لە هەولێر، پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، دۆخی عیراق و هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی، شەڕی دژی تیرۆر و مەترسییەكانی داعش، پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad