English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێنج شەھیدەکەی کوڵەجۆ دەکات
2021-11-28 [03:10 AM]

ZNA- ھەولێر 


کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە شاری ھەولێری پایتەخت پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خێزانی پێنج شەھیدەکەی کوڵەجۆ کرد.

لە پەیامەکەدا ھاتووە: "کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە ھەولێر، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزانەکانی ئەو پێنج پێشمەرگەیەی کە دوێنێ شەو لە کوڵەجۆ لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا شەھید بوون. کونسوڵخانە ھاوسۆزی خۆی بۆ ھاوڕێ بریندارەکانیان دەردەبڕێت".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، کونسوڵخانەکە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی کوردی نووسیویەتی: "جەنگی دژی داعش جەنگی ھاوبەشی ئێمەیە، ئێمە رژدین لە بەردەوامیدان بەو جەنگە شان بە شانی پێشمەرگەکان، ھێزەکانی ئەمنی عێراق و ھاوبەشەکانمان لە ھاوپەیمانی".

شەوی رابردوو، لە ئاکامی پەلامارێکی داعش و تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگەی کاروانێکی ھێزی پێشمەرگە لە کوڵەجۆی سنووری گەرمیان پێنج پێشمەرگە شەھید بوون.





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad