English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبووسی دەکات 
2021-12-07 [01:22 AM]

ZNA:ھەولێر


نێچیرڤان بارزانی و محەمەد ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەقەدوم، جەختیان لە ڕۆڵ و ئامادەیی و پێگەی ھەردوو پێکھاتەی کورد و سوننە لە پرۆسەی سیاسیی عیراقدا وەک دوو ھاوبەشی سەرەکی لەگەڵ پێکھاتەی شیعە و پێکھاتەکانی دیکەدا، ھەروەھا لە گرنگیی ھاریکاری و لێکگەیشتنی ھاوبەشی نێوان ھێز و لایەنە عیراقییەکان کردەوە بۆ ھەنگاونانی پێویست لە پرۆسەی سیاسیدا و دامەزراندنی حکوومەتێک کە کۆکەرەوەی لایەن و پێکھاتە عیراقییەکان و وەڵامدەرەوەی خواست و داوکاریی ھاووڵاتیان بێت لە دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری و خزمەتگوزاری و ژیانێکی باشتر.

لە دیداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و محەمەد ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ھاوپەیماینی تەقەدومدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٢/٧ لە ھەولێر بەڕێوە چوو، ھەروەھا باسیان لە دوایین پێشھاتەکانی شەڕی تیرۆر و ھێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش کرد بەتایبەتی لە ناوچەکانی بۆشاییی ئەمنی لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەھیدی لە ڕیزەکانی سوپا و پێشمەرگە و ھاووڵاتیاندا لێکەوتەوە.

ھەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێویستیی کاراکردنی زیاتر و خێرای میکانیزمی ھەماھەنگیی نێوان سوپا و پێشمەرگە کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوی تیرۆرستان و تێکشکاندیان، ھەروەھا ڕاستەڕێبوونی پرۆسەی سیاسی و ئارامی و سەقامگیریی سیاسییان لە وڵات، بە پێویستییەکی لەپێشینە بۆ سەرکەوتن لە شەڕی دژی تیرۆردا لە قەڵەم دا.





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad