English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی کێشەێکی کۆمەلایەتی دووکەس دەکوژرێن
2021-12-07 [01:31 AM]

ZNA- ھەولێر


بەھۆی کێشەێکی کۆمەلایەتیەوە لە گوندی لاجانی نزیک لە ھەولێر دووکەس دەکوژرێن گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێریش دەلێت لێکۆلینەوە لە رووداوەکە بەردەمە .


دوێنێ شەو لە گوندی لاجان دووکەس دەکوژرێن کەسێکی نزیک لە رووداوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند رووداوەکە بەھۆی کێشەێکی کۆمەلایەتیەوە بووە .


مقدەم ھۆگر عەزیز ھەر لە بارەی ئەو روداوەوە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا).


ھۆگر عەزیز گوتیشی ئێستاش هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا ،دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad