English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکێک قەدەخە بکات
2021-12-08 [04:09 AM]

ZNA:هەولێر


بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن لەگەڵ خالید ئەحمەد شواقفە، بەڕێوەبەری بانکی ئەهلیی عێراقی قەدەخە بکات. 
 
بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، کە واژۆی د.عەمار حەمید خەلەف، جێگری بانکی ناوەندی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەپێدراوەکان کراوە، بڕیاردرا بەوەی نابێت خالید ئەحمەد مەحمود ئەلشواقفە، کە ناوی دایکی تورکییە ساڵح-ە بەهیچ شێوەیەک لە کەرتی بانکی عێراقی کار بکات.
 
بەپێی نووسراوەکە، رۆژی 05-12-2021 دەرچووە، بەڕێوەبەری بانکی ئەهلی: "سەرپێچی  گەورەی کردووە و پابەند نەبووە بە یاسا و رێکارەکان و گشتاندنەکانی ئەو بانکە". هەروەها بانکەکە بووەتە "ئۆفیسی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر".  
 
بانکی ئەهلی عێراقی لە ساڵی 1995 وەک کۆمپانیایەکی پشکداری گشتی لە کەرتی تایبەت دامەزراوە. وەک لە ماڵپەری ئەو بانکەدا ئاماژەی بۆ کراوە سەرمایەی بانکەکە لە کاتی دامەزراندنیەوە 400 ملیۆن دیناری عێراقی بووە، بۆ 250 ملیار دیناری عێراقی زیادیکردووە لە ساڵی 2013.
 
ساڵی 2005 کەپیتەڵ بانکی ئوردن 61.85٪ی پشکەکانی بانکی ئەهلی عێراقی کڕیوە. ئەو بانکە ئێستا 18 لقی لە شارەکانی عێراقدا هەیە.





ئەم هەواڵە 1384جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad