English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکان رادەگرێت، یه‌ك له‌وانه‌ی راناگیرێت مووچه‌یه‌
2021-12-09 [11:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت سەرجەم خەرجییەکانی ساڵی دارایی 2021 (جگە لە مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە، کرێی مانگانە و خەرجییەکانی پاککردنەوە و خواردن) رادەگرێت.

بەپێی نووسراوی ژمارە (10946)ی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، کە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 09-12-2021 دەرچووە و واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیار دراوە بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی ساڵی دارایی 2021.

لە نووسراوەکە، کە رێنمایی ژمارە 10ی وەزارەتەکەیە هاتووە: بەهۆی نزیکبوونەوەی ساڵی دارایی 2022 و دیاریکردنی هەلی گونجاو بۆ یەکە ژمێرییەکانی بەستراو و نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بە مەبەستی پاکتاوکردنی ژمێرکارییەکان، گەیاندنیان بە وەزارەت، وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی دەرکردووە، لەوانە:

1- راگرتنی سیستمی ئۆنلاین لە رێکەوتی دەرچوونی ئەو رێنماییە تاوەکو کردنەوەی خەرجی لە ساڵی دارایی / 2022.

2- راگرتنی گشت خەرجییەک لە رۆژی 16-12-2021 بۆ ساڵی دارایی 2021 (جگە لە مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە، کرێی مانگانە و خەرجییەکانی پاککردنەوە و خواردن).

3- راگرتنی زیادکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە.

4- ئەم راگرتنە تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە.

5- لە رێککەوتی دەرچوونی ئەم رێنماییەوە، هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەی وەزارەتمان نەکرێت.

6- ئەو نووسراوانەی کە فەرمانی خەرجکردنی وەزارەتمانیان هەیە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتیی خەرجییەکان، کە ئاراستەی گەنجینەکان دەکرێت و رێککەوتی دەرکردنیان دەکەوێتە پێش 16-12-2021 جێبەجێ دەکرێت و راناگیرێت. ئەو نووسراوانەی کە داخڵی سیستەم کراون و کاریان لەسەر نەکراوە، لە ساڵی نوێدا کاریان لەسەر دەکرێت.

 7- ئەم رێنماییە لە رۆژی 16-12-2021 کاری پێدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی





ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad