English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئێران لەسەر زیاد كردنی گەشتەكانی نێوانیان ڕێككەوتن
2021-12-27 [08:17 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان لە ١٠٠ گەشتەوە بۆ ٢٠٠ گەشت لە رۆژێکدا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، رۆستەم قاسمی وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران بە ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای وڵاکەتەی راگەیاند، ئێران و عێراق بەنیازن گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان لە ١٠٠ گەشتەوە بۆ ٢٠٠ گەشت رۆژانە زیاد بکەن.

 

 

ئەو گوتیشی، رێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی ھێڵی ئاسنینی دەروازەی سنوری شلامچە لە پارێزگای بەسرە، ھەروەھا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆستەم قاسمی  وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران باسی لەوەکرد، گفتوگۆیان لەبارەی سەرجەم پەیوەندییەکان و کایەکانی پەیوەست بە ئابوری و بازرگانی کردووە.

قاسمی روونیشی كردەوە، عێراق لە ئێستادا لە قۆناغی خۆ دروستکردنەوە و ھەستانەوەدایە، ھەربۆیە پێویستی بە ھاوکاری ھاوبەشێکی گرنگی وەک ئێران ھەیە.

 





ئەم هەواڵە 892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad