English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی: ئەرکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی ھات
2021-12-29 [03:23 AM]

ZNA-ھەولێر



سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییھات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەتویتێکدا ڕایگەیاند: ئەرکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی ھات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات، لەمەولا ئەرکی ئەوان دەبێتە ڕاوێژکاری و پاڵپشتی بە گوێرەی دەرەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی.

لە تویتەکەیدا ھەروەھا نووسیویەتی " سوپاس بۆ ھاوبەشەکانمان لە شەڕی دژی داعش و ھێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان."

جێی باسە لەماوەی ڕابردوودا عێراق و ھاوپەیمانان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی دیالۆگی ستراتیژی ڕێککەوتبوون لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانییان، تەنھا ئەرکییان دەبێتە ڕاوێژکاری.  





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad