ZNA_ هەولێر مەرسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (په‌رله‌مان) دیاركرا و بڕیاره 9ی 1ی 2021 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
مەرسومی كۆماری به گوێره‌ی مادده‌كانی 54 و 73 بڕگه‌ی چواره‌م له ده‌ستووری عێراقی ده‌رچووه، كه تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆك كۆمار بۆ دیاركردنی رۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه.
پێشتر هه‌ندێك لایه‌نی شیعی نیگه‌رانییان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نیشاندابوو، له دادگای فیدراڵی تانه‌یان له ئه‌نجامه‌كاندا، به‌ڵام دادگای فیدراڵی لە 27/12/2021 تانه‌كانی ره‌تكرده‌وه و ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند كرد.
ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە |