ZNA-هەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 ده‌كات. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2 ى 1 ى 2022 ، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت. وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژانی داهاتووش شوێنه‌كانی دیكه به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو مووچه وه‌رده‌گرن. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 25 ى هه‌ر مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی دام و ده‌زگاكان ده‌كات، به‌هۆی پشووی سه‌ری ساڵه‌وه ده‌ستپێكردنی مووچه‌ی مانگی 12 كه‌وته ئه‌م ڕۆژه‌وه.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad