ZNA - هەولێر حکوومەتی ئێران هاوردەی هاندی مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠ دۆلار بە نایاسایی دەزانێت
سەرۆکی گشتیی گومرکی ئێران ڕایگەیاند، بە مەبەستی راگرتنی هاوسەنگیی بازاڕ لە بوودجەی ساڵی داهاتوودا، هاوردە کردنی ئوتۆمبێلی گران و هاندی مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠ دۆلار ڕێگە پێنادات.
ئەم لێدوانانەی عەلیرەزا موقەددەسی لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی هاوردەکارانی هاندی مۆبایل رایگەیاندووە، مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠ دۆلار تەنیا ٥لەسەدی مۆبایلی هاوردە کراوی لە خۆی دەگرێت و ئەم بڕیارە کارناکاتە سەر بازاڕی موبایل.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی ٢٠٠٠ داوای لە حکوومەت کردبوو هاوردە کردنی مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠دۆلار قەدەغە بکات، بەڵام حکوومەتی ئەوکاتی ئێران تەنیا باجی لەسەر ئەم مۆبایلانە زیاد کرد.
حکومەتی ئێران بە مەبەستی درچوونی کەمتری دۆلار لە نێو خۆی ئێران و زیانی کەمتر بۆ بۆ بودجەی خەمڵێنراوی ئەم ساڵ هەوڵ دەدات ئاستی هاوردە داببەزێنێت.
ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە |