ZNA:هەولێر هەردوو بانکی ناوەندی ئیمارات و تورکیا رایانگەیاند، رێککەوتنێکیان بە قەبارەی نزیکەی 5 ملیار دۆلار بە هەردوو دراوی ناوخۆییان واژۆ کردووە. کە ئەوەش پاڵپشتییەکی گەورەی ئەنقەرە دەبێت لە کاتێکدا رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری سەخت بووەتەوە.
هەردوو بانک ئاماژەیان بەوەداوە، ئامانج لەو رێککەوتنە پاڵپشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەهێزکردنی هاوکاری داراییە لە نێوان هەردوو وڵات، کە گرێبەستە بۆ ماوەی سێ ساڵە و ئەگەری درێژکردنەوەشی هەیە.
ئەو رێککەوتنە دوای سەردانی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی لە کۆتایی ساڵی رابردوو بۆ ئەبوزەبی دێت، کە هەردوو وڵات کاردەکەن بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانیان کە لە چەند ساڵی رابردوو ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی بوو.
ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە |