ZNA-هەولێر هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە چەند پارێزگایەك بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كرایە پشوو و دابەشكردنی مووچە دوا خرا، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش بكرێ.
ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەمی هەفتەی ڕابردوو لە سنووری پارێزگاری هەولێر و چەندان شار و شارۆكەی پارێزگاكانی تر، بەهۆی بەفر و كەشێكی سارد مووچە دابەش نەكرا، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش بكرێ.
بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، شارەوانی، كارەبا، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەكرێ.
بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەم دەست پێ بكات، ئەگەر هیچ بەربەستێك دروست نەبێت لە كۆكردنەوی داهاتی ناوخۆ.
لە هەرێمی كوردستاندا دابەشكردنی مووچە لە 25ـی هەموو مانگێك دەست پێ دەكات، دوای هاتنی 200 ملیارەكەی بەغدا لە چەند ڕۆژی سەرەتای مانگی نوێ، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێ.
ئەم هەواڵە 3001جار خوێندراوەتەوە |