|
ZNA-هەولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ره‌وانه كردنی گازی سرووشتی بۆ عێراق به‌هۆی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌وه راگرتووه، ماوه‌ی دوو رۆژه هاووڵاتییان بۆ چه‌ندین كاتژمێر بێ ته‌زووی كاره‌با ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه چوار له‌و بۆرییانه‌ی كه گازی سرووشتیی بۆ عێراق ده‌گوازنه‌وه، راگیراون و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و 50 ملیۆن مه‌تر سێجا گازه‌ی كه رۆژانه له ئێرانه‌وه هاورده‌ی وڵاته‌كه ده‌كرا، بۆ 8،5 ملیۆن مه‌تر سێجا دابه‌زیوه.
هۆكارێكی دیكه‌ی پچڕانی ته‌زووی كاره‌باش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی گازی سرووشتیی نیشپمانیی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50گهڕێنراونهوهتهوه.
- ئێران به‌هۆی قه‌رزه‌كانه‌وه بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی سرووشتیی داخستووه
له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومه‌ت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئه‌حمه‌د مو‌سا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێران به‌هۆی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی سرووشتیی داخستووه.
ئه‌حمه‌د مو‌سا داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه قه‌رزه‌كانی گازی سرووشتی به ئێران بداته‌وه.
جگه له به‌غدا، له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، قادسییه، موسه‌ننا و بابل ماوه‌ی دوو رۆژه چه‌ندین كاتژمێر ته‌زووی كاره‌با نییه.
پچڕانی ته‌زووی كاره‌با، هاوكات له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ژیانی رۆژانه‌ی عێراقییه‌كانی سه‌خت كردووه.
ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە |