ZNA- هەولێر
رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دوو خولی فریاگوزاری سەرەتایی بە کۆتا هات، کە لەماوەی شەش رۆژدا، بە دوو قۆناغ بۆ ٥۰ ئەفسەر و پێشمەرگەی دوو لیوای پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، کرابۆوە.
هەردوو خولەکە، بەسەرپەرشتی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتیمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، بە پاڵپشتی رێکخراوی فریاگوزاری و ھاوکاری مرۆیی و بە سپۆنسەری کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم، لەچوارچێوەی ھەڵمەتێکدا، بۆھێزەکانی پێشمەرگە، ئامادە کرابوو.
شایانی باسە، وانە و ڕاهێنانەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، لەلایەن شارەزا و راھێنەرانی تەندروستی رێکخراوی فریاگوزاری ھاوکاری مرۆیی وترانەوە.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشدار بوون و جانتایەک لە کەرەستەکانی فریاگوزاری تەندروستی، لەلایەن ڕێکخراوەکەوە درا، بەهەریەک لەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی بەشداری خولەکەیان کردبوو.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |