ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Venom لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Venom: Let There Be Carnageیە و لە 1 تشرینی یەکەمی 2021 لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 501 ملیۆن و 988 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکادا، توانی 90 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت. Venom: Let There Be Carnage لە دەرهێنانی ئاندی سیرکیسە و هەریەک لە تۆم هاردی، میشێل ویلیامز، وۆدی هارلسۆن و جینی سلیت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Venom داهاتی لە سینەماکاندا 856 ملیۆن دۆلار بوو کە باس لە کارەکتەری ئیدی برۆک دەکات و تۆم هاردی رۆڵی دەگێڕێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad