ZNA - هەولێر
ئەفسەرێکی پۆلیسی ئیران لە شیراز کورژا
پۆلیسی پارێزگای فارس بڵاوی کردنەوە ئەفسەرێکی سەر بە هێزی ئینتزامی بە ناوی "عەلی ئەکبەر رەنجبەر" لە نزیک شیراز بە چەقۆ کوژراوە.
بە گوێرەی هەواڵی میدیای ئێران، ئەم ئەفسەرە رۆژی پێنجشەممە، لە گوندی "بیدزەرد"ی نزیک شیرازی نێوەندی پارێزگای فارس لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ پەلامار درداوە و بەهۆی بەرکەوتنی دوو چەقۆ ژیانی لەدەست داوە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە سەربازێکی هاوڕێی ئەفسەر کورژاوەکەش بریندار کراوە.
ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە |