English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاسم ئەعرەجی: ئێمە گروپی چەكدارمان ناوێت لەعێراقەوە هەڕەشە لەووڵاتان بكات
2022-02-07 [07:46 AM]

​ZNA- هەولێر


راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئێمە گرووپی چەکدارمان ناوێت لە عێراقەوە هەڕەشە لە ئێران و هەر وڵاتێکی دیکە بکات.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەتویتێكدا لەئەژماری نایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: "پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ئێران نییە، هەروەها پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران دژی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە، لە هەمان کاتدا پەیوەندیمان لەگەڵ سعودیە دژی ئێران نییە و پەیوەندیشمان لەگەڵ ئێران دژی سعودیە نییە، عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی مامەڵە دەکات".

ئەعرەجی دەشلێت، "گرووپی چەکدارمان ناوێ لە عێراقەوە هەڕەشە لە ئێران و هەر وڵاتێکی دیکە بکات، هەر بیانییەکیش رێز لە سەروەری و یاسای عێراق بگرێت، پێشوازیی لێدەکەین، هەروەها گوتیشی، عێراق لەسەر بنەمای نیازی راستگۆیانە مامەڵە دەکات و پێیوایە سەقامگیری لە کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان لەنێوان وڵاتانی دراوسێوە دەستپێدەکات؛ عێراق رۆڵی سەرەکیی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ زیاتر لێکنزیککردنەوەی دیدەکان لەنێوان سعودیە و ئێران".

ئەو گوتانەی قاسم ئەعرەجی لە کاتێکدایە، چوارشەممەی رابردوو 02-02-2022 گرووپێکی چەکداری عێراقی بەناوی "ئەلویەت ئەلوەعد ئەلحەق" بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشکردنەسەر ئیمارات بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو راگەیاند. دواتر گرووپەکە کە تاڕاددەیەک نەناسراوە رایگەیاند، "ئەو هێرشە لە تۆڵەی بەشداریکردنی ئیماراتە لە جەنگی یەمەن".

 

 





ئەم هەواڵە 880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad