ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی میوزیکی West Side Story لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 10 کانوونی یەکەمی 2021 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 64 ملیۆن و 272 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 36 ملیۆن و 965 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 32 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ستیڤن سپێلبێرگە و چیرۆکی لە فیلمێکی میوزیکی بە هەمان ناو وەرگیراوە کە لە 1957 بڵاوکراوەتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad