ZNA - هه‌ولێر
شه‌وی رابردوو له قه‌زای هیتی پارێزگای ئه‌نبار یه‌كێك له باره‌گاكانی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كه سه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیه به بۆمبی ده‌ستی هێرشی كرایه سه‌ر.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم لە قەزای هیت لە رێگەی بۆمبێکەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم لە تویتێکدا رایگەیاندبوو "هەوڵێک هەیە بۆ تێکشکاندنی شکۆی دەوڵەت، ئێمە لە چەکی ئەوان ناترسین و هەڕەشەکان قبووڵ ناکەین".
هاوپەیمانی تەقەدوم لەم خولەی پەرلەمانی عێراق خاوەن 37 کورسیە و رێککەوتنیان لەگەڵ هاوپەیمانی عەزم هەیە.


ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |