ZNA – هەولێر
لە گەلەری میدیا لە هەولێر، پێشانگەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی لاوكی ناحكوومی کرایەوە. پێشانگە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری شێوەکاری کرایەوە. پێشانگەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەكان و مەشقكردنی سەر بە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی لاوكی ناحكوومی، بە چاودێری ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رێکخرابوو. چالاكییەکە وەرزی یەكەمی چالاكییەكانی قوتابییانی پەیمانگاكە بوو، بە چەندین تابلۆی شێوەكاریی رەنگاوڕەنگ بەشداربوون. فۆتۆ: لانە نەوزاد
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad