ZNA - ههولێر
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاردان لەبارەی دەستووریبوونی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم بۆ یەکی ئاداری داھاتوو دواخست.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانین لەبارەی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ئەنجام دا.
لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاردان لەبارەی دەستووریبوونی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم بۆ یەکی ئاداری داھاتوو دواخست.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی حەوتی ئەم مانگە، نەیتوانی سەرکۆماری نوێ ھەڵبژێردرێت، رۆژی ھەشتی ئەم مانگە بۆ جاری دووەم کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرکۆمار راگەیاند کە ٥٩ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرکۆمار کاندید کرد.
ئەم هەواڵە 1513جار خوێندراوەتەوە |