ZNA – هەولێر
فیلمی ئەکشن Blacklightلە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 11 شوباتی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی حەوت ملیۆن و 828 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئمەریکای باکوور حەوت ملیۆن و 310 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 517 هەزار دۆلارە. فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشنەکانە و لە سیناریۆی ویلیام مۆناهانە لە و بەرهەمی کۆمپانیای Briarcliff Entertainmentیە و لیام نیسۆن و ئایدان کوین رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە لەبارەی تراڤیس بلۆکە ئەندامێکی هەواڵگرییە لە حکومەت، دەیەوێت لەگەڵ رابردووە پڕ لە نهێنییەکەی رێکبکەوێتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی دەزانێت هەوڵێک هەیە بۆ زیان گەیاندن بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad