English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر گرووپی كۆژەن دامەزرا
2022-03-05 [01:54 AM]

ZNA – هەولێر


لە هەولێر گرووپێکی نوێی میوزیکی بەناوی کۆژەن دامەزرا و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا چەند چالاکییەک پێشکەش بکەن.

گرووپەکە لەلایەن ناوەندی كولتووری نازدار حەیران لە هەولێر دامەزرێندراوە و بۆ ناساندنی گرووپەکە رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان ئاماەبوون.

لە رێوڕەسمەکەدا گرووپی میوزیکی کۆژەن، چەند پارچە میوزیک و گۆرانییەکی کوردی پێشکەش کرد.

بڕیارە ئەو گرووپە هونەرییە لە ماوەی داهاتوودا چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجام بدات.

فۆتۆ: سەردار قادر





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad