ZNA – هەولێر
بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Scream لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. فیلمی ترسناک Scream کە لە 12 کانوونی دووەمی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 138 ملیۆن و 631 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 80 ملیۆن و 231 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 58 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە. بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و توانی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا، هێندەی و نیوی بودجەکەی بەدەستبێنێتەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە ئەمریکییە، لە دەرهێنانی مات بیتینیلی ئۆلبین و تایلەر جیلیتە و بەشی پێنجەمی زنجیرەی فیلمی ترسناک Screamـە. رووداوەکانی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەواوکەری رووداوەکانی بەشی چوارەمن کە لە 2011 بڵاوکرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad