ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی درامایی Death on the Nilلە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 11 شوباتی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 105 ملیۆن و 485 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. فیلمەکە بەرهەمەی کۆمپانیای 20TH Century Studiosیە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و حەوت خولەکە. بڕیارە ئەم بەرهەمە کۆتایی ئەم مانگە لە تەواوی سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت و بەم شێوەیەش داهاتی زیاتر دەبێت. فیلمەکە لە دەرهێنانی کینیس براناهە و باس گەنجێکی فێڵباز دەکات کە توانای ئەوەی هەیە بە زیرەک و لێهاتوویی خۆی فێڵ لە خەڵک بکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad