ZNA- هەولێر
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا و بەرپرسانی ئیدارەی شاری سومی توانیویانە ٦٠هاوڵاتی عێراقی لە شاری گەمارۆدراوی سومی دەرباز بکەن.
سەحاف گوتی لە شاری خارکێڤیش بە هەماهەنگی توانیویانە خێزانێکی پێنج کەسی عێراقی دەرباز بکەن.
پێشتر حوسێن عەباس سەرپەرشتیاری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، رەوەندی عێراق لە ئۆکرانیا ژمارەیان پێنج هەزار و ٥٣٧ کەس دەبێت و بەشێکی هەڵگری رەگەزنامەی ئۆکرانیان و بەشێکیشیان خاوەنی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی و هەندێکیشیان بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی کاتیان هەیە. جیا لەمانیش نزیکەی ٤٥٠ خوێندکاری عێراقی لەم وڵاتەن.
ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە |