ZNA - ههولێر
هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا دەڵێت داگیرکارییەکەی روسیا لە ئۆکرانیا بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرجەم بەرەکانەوە خاوبۆتەوە، لەکاتێکدا هێزەکانی روسیا ڕووبەڕووی زیانی گەورە بوونەتەوە و لەم ڕۆژانەی دواییشدا لەڕێی وشکانی و ئاوی و ئاسمانیشەوە پێشڕەوییەکی کەمییان کردووە.
وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی " بەرخۆدانی ئۆکرانییەکان بە پتەوی و هەماهەنگییەکی باشەوە ماوەتەوە، زۆرینەی خاکەکەی ئۆکرانیا بە سەرجەم شارە گەورەکانیشییەوە لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانییەکاندا ماونەتەوە."
voa
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |