English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا پەرەپێدانى مووشەکە دەنگبڕەکانى خێراتر دەکات
2022-03-26 [11:01 AM]

ZNA-هەولێر


 

بە گوێرەی پێگەی "Seeking Alpha" لە ئێستادا ئەمریکا کەوتووەتە دواى رووسیاوە لە رووی پەرەپێدانى چەکە دەنگبڕەکان. لەم بوارەشدا ئەمریکا لە پێشبڕکێدایە لەگەڵ چین و رووسیا بۆ بەرهەمهێنانى ئەم چەکانە کە بەخێرایی مووشەکە بالیستیکییەکان گەشت دەکەن و خستنە خوارەوەیان قورسە بەهۆی ئەو مانۆڕەى کە دەیکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لە رابردوودا سەرکەوتوو نەبوو لە وەبەرهێنان لەم تەکنەلۆجیایەدا.

ئەم هەنگاوانەى ئەمریکا لە کاتێکدایە رووسیا رایگەیاندبوو کە هەستاوە بە بڵاوەپێکردنى مووشەکی دەنگبڕ (هایپەرسۆنیک) لە دژى ئامانجەکان لە ئۆکراینا. لە بەرامبەریشدا سوپای ئەمریکا لە خێراکردنى پەرەپێدانى ئەم مووشەکانەدایە. ئامانجیش تاوەکو لە بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەى رووسیا و چین بەدەستیان هێناوە بووەستێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای Bath Iron Works کە سەر بە "General Dynamics"ە دەستی کردووە بە ئەندازەکردن و دیزاینکردنى ئەو گۆڕانکارییانەى کە پێویستە لەو چەکەدا بکرێت. پاشان دامەزراندنی ئەم سیستەمە چەکییە لەسەر سێ کەشتیی تێکشکێنەرى Zumwal-class.





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad