English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Marry Me لە سینەماکانی جیهاندا
2022-03-26 [06:22 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Marry Me کە نوێترین بەرهەمی سینەمایی جێنیفەر لۆپێز، ئەکتەر و گۆرانیبێژە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 11 شوباتی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکاندا 49 ملیۆن و 50 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا 22 ملیۆن و 351 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 26 ملیۆن و 699 هەزار دۆلارە.

فیلمی Marry Me چەندین جار بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوکردنەوەی لە سینەماکانی جیهاندا دواخرا.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئەستێرەیەکی پۆپ دەکات کە چەند کاتژمێرێکی کەم بەر لە دەستپێکردنی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لەگەڵ گۆرانیبێژێکی رۆک، پەیوەندیی هەڵدەوەشێنێتەوە.

بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی On May Way بڵاوکردەوە کە یەکێک لە گۆرانییەکانی نێو ئەوفیلمەیەتی.
 





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad