English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: چین له‌گه‌ڵ سزاكانی ڕۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆ نییه‌ و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات
2022-03-30 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین سەرکۆنەی سزاکانی ڕۆژئاوایان بۆ سەر مۆسکۆ کردووە كه‌ بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوه‌، وتیشیان سزاکان نایاسایین و لەجیاتی سوود زیانیان لێدەکەوێتەوە.

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی لە هەرێمی ئانهوی ڕۆژهەڵاتی چین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤدا کۆبۆوە.

ڕووسیا هەوڵ دەدات پشتیوانی و هاوبەشیی چینی دەست بکەوێت، لەکاتێکدا کە بەهۆی سزاکانەوە لە سیستمی دارایی جیهان دوورخراوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " دوو وەزیرەکە بۆچوونی خۆیان گۆڕیوەتەوە سەبارەت بە ڕەوشەکەی ئۆکرانیا. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشڕەوییەکانی ڕووسیای لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتییەکەیدا لە ئۆکرانیا بە هاوتا چینییەکەی ڕاگەیاندووە، هەروەها باسی لە گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاش کردووە."

هەردوولا ئاماژەیان بەوەدا ئەو سزایانەی سەپێندراون بەسەر ڕووسیادا نایاسایین و لەجیاتی سوود زیانییان هەیە.

وەزارەتەکە وتی دوو وەزیرەکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ڕووسیا و چین بەردەوام بن لە پتەوکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکەیان و بە دەنگێکی یەکگرتوو باس لە کاروبارەکانی جیهان بکەن."

وتی " ڕێکەوتوون لەسەر پتەوترکردنی هەماهەنگییەکان لە سیاسەتی دەرەوەدا و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لە کۆمەڵێک ڕووی جۆراوجۆرەوە."

کەناڵی فینیکسی چین وتی وانگ وتوویەتی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و چین " بەرگەی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییە بێزارکەرەکانیان گرتووە " و خواستەکانیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان " بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی " هیچ سنوورێک نیە بۆ هاریکارییەکانی نێوان چین و ڕووسیا، هیچ سنوورێک نیە بۆ هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایش."

وتیشی " پەیوەندییەکانی نێوان چین و ڕووسیا دژی هیچ لایەنێکی سێیەم نیە."

 

voa





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad