English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ به‌غدا بۆمبێك به‌ کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ته‌قیه‌وه‌
2022-04-05 [12:38 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی عێراق، تەقییەوە، زیانی مادی هه‌بووه‌ به‌ڵام گیانی نه‌بووه‌.

ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاشكرای كرد، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشدا لە رۆژئاوای بەغدا، تەقیوەتەوە.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەم دواییانە ئەم جۆرە ھێرشانە بۆسەر ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق زیادی کردووە، ئەوەیش دوای ئەوەی پێشتر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق نزیک لە ئێران ھەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە ھێزە بیانییەکان لە عێراق دەکەنە ئامانج.

ئەو گرووپانە رایانگەیاندبوو کە گومانیان لە راگەیاندنی کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق ھەیە.

لە نۆی مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، حکوومەتی عێراق رایگەیاندبوو، رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق کە شەڕکردن بوو، کۆتایی ھاتووە و گۆڕاوە بۆ راوێژکاریی.

 

AA





ئەم هەواڵە 2188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad