ZNA - ههولێر
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد لە دەریاوە بە مووشەکی 'کالیبر'ی زۆر ورد لە پێکانی ئامانج، ئەو سیستمە بەرگرییە مووشەکییە ئاسمانییەی S-300 و تیمەکەیمان تێکشکاندووە کە لەلایەن سلۆڤاکیاوە بە ئۆکراینا دراوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کۆناشینکۆڤ زانیارییهكانی سەبارەت بە چالاکی سەربازانی رووس لە جەنگی ئۆکراینادا ئاشكراكرد، باسی لەوە کرد کە دوێنێ بە مووشەکی ورد لە پێکانی ئامانج ژمارەیەک ئامانجیان لە ئۆکراینا تێکشکاندووە و، رایگەیاند: ''لە دەریاوە بە مووشەکی 'کالیبر'ی زۆر ورد لە پێکانی ئامانج، بەتالیۆنی ئەو سیستمی بەرگرییە مووشەکییە ئاسمانییەی S-300مان تێکشکاندووە کە لەلایەن وڵاتێکی ئەورووپای کەناری باشووری ناوچەی دنیپرۆوە دراوە بە رژێمی کیێڤ. چوار سەکۆی هەڵدانی S-300 و نزیکەی ٢٥ تیمی ئەندامی سوپای ئۆکراینا پێکران''.
هەروەها کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە بە درێژایی دوێنێ شەو لە ئاسمانەوە بە مووشەکی ورد و هەستیار بنکەیەکی چەک و نۆژەنکردنەوەی چەکی سوپای ئۆکراینا کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی Buk-M1 و Osa-AKM لە نێودابووە خاپوور کراون، لەگەڵ دوو جبەخانە لە میکۆلایڤ و جۆڤتنیڤۆی و رادارێکی ئاڕاستەکردنی سیستمی S-300.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا کۆناشینکۆڤ، ئەوەسی خستەڕوو کە بە مووشەکی ورد و هەستیار لە نزیک ڤۆزدیڤیجینکا و ئیڤانۆڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک نۆ تانک، پێنج تۆپهاوێژ و پێنج راجیمەی گراد تێکشکێندراون.
هاوکات کۆناشینکۆڤ باسی لەوە کرد کە لە نزیک شاری ئیزیوم دوو فڕۆکەی جەنگی Su-25ی سوپای ئۆکراینا تێکشکێندراون و ٧٨ سەربازی ئۆکراینی کوژراون.
گوتیشی: "تا ئەمڕۆ ١٢٩ فڕۆکە، ٩٩ هێلیکۆپتەر، ٢٤٣سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-300 و Buk-M1 و Osa AKM، ٤٤١فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو هەزار و ٧٩ تانک و زرێپۆش، ٢٣٩ راجیمە، ٩٠٩ تۆپهاوێژ و هاوەن، دوو هەزار و سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سەربە سوپای ئۆکراینا تێکشکێندراون".
هەفتەی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، ئێدوارد هیگەر ئاماژەی بەوە کردبوو کە سیستمی بەرگریی مووشەکی ئاسمانیی S-300 دەدەن بە ئۆکراینا.
AA
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |