ده‌نگده‌رانی فه‌ڕه‌نسا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌یان، روویان لە ناوەندەكانی ده‌نگدان کرد، له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆکایەتی فه‌ڕه‌نسادا، ئیمانوێل ماكرۆن و راستڕه‌وی په‌ڕگیر مارین لو پێن له كێبڕكێ دان.
نزیكه‌ی ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌و وڵاته هه‌ن و كاتژمێر ٠٨:٠٠ ده‌نگدان ده‌ستی پێ كردووه و تاكوو كاتژمێر ١٩:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له گه‌وره‌شاره‌كان ده‌نگدان ده‌كرێت تاكوو كاتژمێر ٢٠:٠٠ به‌رده‌وام بێت.
كۆمپانیاكانی راپرسی له دوای داخستنی سندوقه‌كان، مهزهندهكانیان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌خه‌نه روو، به‌ڵام ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان له ٢٧ی نیسان له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوورییه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌پێی راپرسییهكان ماكرۆن له‌سه‌دا ٥٧،٧ی ده‌نگه‌كان و لو پێن-یش له‌سه‌دا ٤٢،٥ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌هێنێت.
جگه له به‌ربژێرانی پارتی كۆماریی، پارتی سۆسیالیست و پارتی سه‌وز كه خۆیان بۆ خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه كاندید كردبوو، هه‌روه‌ها سه‌ركۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆڵاس ساركۆزی و سه‌ركۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا هۆڵاند و ژماره‌یه‌كی زۆر له سیاسه‌تمه‌دار، وه‌رزشوان و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ رێگه‌گرتن له هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی لو پێن، پشتیوانی له ماكرۆن ده‌كه‌ن.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |