English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا بەمزووانە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ دەکاتەوە
2022-04-25 [01:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیایان کرد و ستایشی سەرکەوتنەکانی تاوەکو ئێستای ئۆکرانیایان کرد دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا، بەڵێنیاندا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بکاتەوە.

هەردوو وەزیرەکە وتیان ئەوەی کە توانیویانە بێن بۆ کیێڤ بەڵگەیە لەسەر تۆکمەیی ئۆکرانیا لە ناچارکردنی مۆسکۆ بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشەکانی بۆ سەر کیێڤ، بەڵێنیاندا یارمەتی زیاتری ئۆکرانیا بدەن تاوەکو هێزەکانی ڕووسیا دووربخەنەوە کە لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵات شەڕ دەکەن.

ئۆستن لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی " ئەوەی ئێوە کردووتانە لە بەرپەرچدانەوەی ڕووسییەکاندا لە شەڕی کیێڤ سەرسوڕهێنەرە و هانی سەرانسەری جیهانی داوە. ئێمە لێرەین تاوەکو بە هەرشێوەیەک بێت پشتیوانیتان بکەین."

بلینکن وتی " هۆکاری گەڕانەوەمان بۆ ئێرە تۆ بوویت، بەهۆی ئەو ئازایەتییە بێوێنە و سەرکردایەتیەتەوە بووە کە لە دوورخستنەوەی دوژمنکارییەکانی ڕووسیادا پیشانت داوە."

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئۆستن و بلینکن بەڵێنی 713 ملیۆن دۆلاری دیکەیان داوە بۆ یارمەتیدانی حکومەتەکەی زێلێنسکی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە. بەرپرسێکی دیکە وتی 322 ملیۆن دۆلاری دیکەی ئەمەریکا وەکو یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا کۆی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا زیاد دەکات بۆ 3.7 ملیار دۆلار، ئەمەش تەنها لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

بەرپرسێکی ئەمەریکا وتی کۆبوونەوەکەی نێوان ئۆستن و بلینکن لەگەڵ زێلێنسکی سێ کاتژمێری خایاندووە.

بلینکن دوای گەڕانەوەی لە پۆڵەندا وتی " لەڕووی ئامانجەکانی ڕووسیاوە، ئێستا ڕووسیا لە ئۆکرانیا شکستی هێناوە و ئۆکرانیا سەرکەوتووە."

بلینکن وتیشی دیبلۆماتکارە ئەمەریکییەکان سەرەتا دەگەڕێنەوە بۆ لڤیڤ و دواتریش لەماوەی چەند هەفتەیەکدا دەگەڕێنەوە بۆ کیێڤ.

 

Voa





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad