English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆفەرەکانی سپلیتی سامسۆنگی بۆ وەرزی هاوینی 2022 لە عێراق راگەیەنرا
2022-04-27 [12:57 PM]

ZNA


سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی ئۆفەرەکانی سپلیتی بۆ وەرزی هاوینی 2022ی عێراق ڕاگەیاند، ئەم ئۆفەرە نوێیانە لە پەرۆشی سامسۆنگە بۆ دابینکردنی باشترین بەرهەمەکان و نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کڕیارەکانی، ئەمە جگە لە بایەخدانێکی زۆری بە بازاڕی عێراقی.

بە ووتەی سامسۆنگ، ئۆفەرە نایابەکان لەسەر مۆدێلە دیاریکراوەکانی ئامێرەکانی فێنکەرەوەی ناوماڵی "سپلیتی شێرانە، و ئینڤێرتەر"ە، لەگەڵ گەیاندن و دامەزراندنی بێبەرامبەر و بەشداریکردن لە تیروپشکەکان بۆ بردنەوەی دیارییەکی بەنرخ لە کۆتایی ئۆفەرەکە. سامسۆنگ ڕۆژی دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی لەعێراق ڕاگەیاند کە لە20ی نیسانەوە دەستپێدەکات و تا 30ی ئایار بەردەوام دەبێت.

جێی ئاماژەپێدانە کە سپلیتی شێرانە بەتایبەتی بۆ بازاڕی عێراقی دیزاین کراوە، چونکە تەکنەلۆژیای سەردەمیانەی تێدایە کە توانای زۆر بەرزی پێشکەوتووانەی هەیە و بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی عێراق دروستکراوە. سپلیتی شێرانە بە تایبەتی دروستکراوە بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرز.

و بە هۆی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تیایدا وا دەکات ئەم ئامێرە بە ئاسانی ڕووبەڕووی گەرمای بەرزی هاوین بێتەوە، سپلیتی شێرانەی سامسۆنگ بە سێ توانا بەردەستە، بە توانای 2 تەن و 1.5 تەن و 1 تەن. و بۆ سپلیتی ئینڤێرتەر، تایبەتە بە تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی ئەمپێر بە پێنج قۆناغ و دروستکراوە بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرزی هاوین بە ئاسانی. سپلیتی ئینڤێرتەر لە تایلەند دروست کراوە و پێشکەشی بازاڕی عێراق دەکرێت بە نرخێکی گەنجاو.

سپلیتی ئینڤێرتەری سامسۆنگ بە سێ توانای جیاواز بەردەستە، بە توانای 2 تەن، 1.5 تەن و توانای 1 تەن. سپلیتی شێرانە و ئینڤێرتەری سامسۆنگ لە هەموو خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەستە کە پێشانگای جۆراوجۆر و بریکارە فەرمیەکان و دابەشکارانی ڕێگەپێدراو لەخۆ دەگرێت.





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad