ZNA - ههولێر
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لهسەر بانگهێشتی شای سعوودیه، سهلمان بن عهبدولعهزیز سەردانی سعوودیە دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە میانی کۆبوونەوەکانی سەردانەکەی ئەمڕۆ و سبەیدا، چاوپێداخشاندنەوە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و سعوودیە دەکرێت و ئەنجامدانی کاری زیاتری پێکەوەیی تاوتوێ دەکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکاندا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەبارەی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕای یەکتر دەکەن.
AA
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |