ZNA-هەولێر ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ داوای كرد، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لیستی تیرۆردا بمێنێته‌وه .
له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه چوو، 66 سیناتۆر به به‌ڵێ و هێشتنه‌وه‌ی سوپا له لیستی تیرۆر ده‌نگیان دا، 23 سیناتۆریش دژی پڕۆژه‌كه ده‌نگیان دا. پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن سیناتۆرێكی كۆماریخواز پێشكه‌ش كرابوو.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران به هه‌نگاوێكی سومبولیك هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ رێگریكردن له هه‌ر بڕیارێك كه بایدن بۆ ده‌رهێنانی سوپا له لیستی تیرۆر بیهاوێژێت، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس وه‌ك یاسایه‌ك نییه به ته‌واوی رێ له سه‌رۆك بگرێت بڕیاری له‌م شێوه‌یه بدات.
هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران له لیستی تیرۆردا، داواكاری سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی ئێرانه كه له‌مدواییانه‌دا له میانه‌ی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ناوكی خراوه‌ته روو.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، تا ئێسته به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه سوپای پاسداران له لیسته‌كه ده‌ربهێنن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا به بنبه‌ست بگه‌ن.
ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە |